ڕووەکی هیلۆن

له‌لایه‌ن: - ڕێزدار ئەحمەد - به‌روار: 2021-04-20-03:33:00 - کۆدی بابەت: 4686
ڕووەکی هیلۆن
ڕووەک

بەکارهێنانی پزیشکی ڕووەکی هیلۆن ، پێکهاتەی ڕووەکی هیلۆن ، ئینسکلۆپیدیای زانیاری

ناوه‌ڕۆك

مێژووی و سەرچاوەی ڕووەکی هیلۆن

سەرچاوەکەی وڵاتی ئینگلتەرایە، لە روسیا و پۆڵەندا و  یۆنان زۆرە. لەلای ئەگریک و ڕۆمەکان باو بووە، مێژوونووس (پلینی) باسی کردووە، (گیرارد)ـیش بوونی هیلۆنی بۆ ساڵی ١٥٩٧ دەگەڕێنێتەوە.

پلە و پایەی لە زۆر وڵاتاندا بەرزە و لەلای چینییەکان پیرۆزە گوایە پەیوەندی خۆشەویستی و سۆز زیاتر دەکات بۆیە هەریەکە لقێکی ئەو ڕووەکەیان لەلای خۆیان دادەنا.

لە هیندستانیش ڕەگی ئەو ڕووەکەیان بەکاردەهێنا بۆ زیادکردنی زاوزێ و نەوەنانەوە، هەروەها بۆ کەمکردنەوەی ڕەقبوونی ماسولکە و ئازاری بێ نوێژی و زیادکردنی دەردانی شیر لە ئافرەتدا.

پێکهاتەکەی ڕووەکی هیلۆن

  • ئاو ٩٤٪، پڕۆتین، شەکر.
  • ڤیتامینی (ئەی، بی ١، بی ٢).
  • کانزای پۆتاسیۆم و مەگنیسیۆمی تێدایە.

بەکارهێنانی پزیشکی ڕووەکی هیلۆن

  • بۆ زیادکردنی زاوزێ و نەوەنانەوە، هەروەها بۆ کەمکردنەوەی ئازاری بێ نوێژی و زیادکردنی دەردانی شیر لە ئافرەتاندا.
  • چالاکی جنسی زیاد دەکات چونکە هۆرمۆنی نێرینەی تێدایە.
  • ڕەگەکەی ماددەی (Steroidal glucoside) تیایە کە بۆ هەست و نەستی ئادەمیزاد باشە.
  • میزکردن زیاد دەکات و هاوکاری توانەوەی بەردە.
  • ڕێژەیەکی زۆر ترشی فۆلیکی تیایە کەواتە بۆ کەم خوێنی باشە بەتایبەتی کاتی دووگیانی.
  • هەروەها بۆ جارەسەری ڕۆماتیزم باشە.
  • بۆ بەهێزکردنی چاو باشە چونکە ڤیتامین (ئەی) تیایە.


سەرچاوەکان



533 بینین